منداڵێکی ١٦ ساڵەی خەڵکی پیرانشار سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

منداڵێکی ١٦ ساڵەی خەڵکی پیرانشار سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

پەیامی کورد... منداڵێکی ١٦ ساڵەی خەڵکی پیرانشار سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

چالاکێکی ژنی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ئامینە یەگانە هاوڕێ لەگەڵ کوڕە ١٦ ساڵانەکەی بە ناوی زانیار بەهجەت لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئامینە یەگانە ٣٧ ساڵە لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ و ٣ ڕۆژ بەندکران و سانیار بەهجەت سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم سزایە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەر ئەم دوو کەسەدا سەپاوە و هەفتەی ڕابردوو بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئامینە یەگانە و زانیار بەهجەت پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە