سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در هاوپەیمانی سائیروون , هۆشداریی دەداتە حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا قه‌یرانی ئاو و كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات ئەگەرنا گۆڕه‌پانمان بۆ چۆڵ بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانمان.
موقته‌دا سه‌در ، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در هاوپەیمانی سائیروون، له لاپەڕەی فەرمی خۆیدا لە تویتەر ، تویتێكی كردووە و نووسیویه‌تی "بۆچی ده‌بێ عێراق و عێراقییه‌كان باجی من بده‌ن. له‌كاتێكدا من پشت و په‌نایان ده‌بم و به‌هه‌موو به‌ها و پیرۆزییه‌كمه‌وه گیانفیداییان بۆ ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ركه‌وتنی ئێمه و سه‌ركه‌وتنی چاكسازی سه‌ره‌تای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بێت له عێراق و عێراقییه‌كان ، ئه‌وه پێویسته هه‌مووكه‌س بزانێت كه هه‌رگیز ئه‌مه قبووڵ ناكه‌م".
موقته‌دا سه‌در هۆشداریی دەدات و دەڵێت "چه‌ند ڕۆژێكی دیكه مۆڵه‌ت به حكومه‌ت ده‌ده‌ین ، چاو به كێشه‌ی ئاو و كاره‌با بگیڕێت، ئه‌گینا گۆڕه‌پانمان بۆ چۆڵ بكه‌ن و ده‌رفه‌تمان پێ بده‌ن بۆ كاركردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانمان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە