مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

پەیامی کورد … مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، لەگەڵ راوێژکارێکی سەربازی هۆڵەندا گفتوگۆیان لە دروستکردنی داتابەیسێک کردووە بە هەماهەنگی و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەرێگەیەوە موچەى هێزەکانی پێشمەرگە بە ئەلیکترۆنی بکرێت.

 

 سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، لەگەڵ راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا کۆڵۆنێڵ (یان تێن هۆڤ) کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد، لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگە"

 

ڕاشیگەیاندووە، "نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکان پێکهاتبوون لە (نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی، بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و رێکخستنی میلاکات، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی ئەفسەران، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی کارمەندان و بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن) ".

 

وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوە لە دروستکردنی داتابەیسێکی ناوەندی لە وەزارەت بە هەماهەنگی و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە بە ئەنجام بگات وهەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێکردنی".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە