پەیامی کورد ... مووچەی مانگی چوار بەم ڕێژە داشکانەوە دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، مووچەی مانكی چواری فەرمانبەران بە لێبڕینی ١٨٪ دابەشدەكرێت، بەڵام پلەباڵاكان هەر ٥٠%یان لێدەبڕێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ٢٤-٩-٢٠٢٠) فەرمانگەكانی راسپارد لیستی مووچەی مانگی ٤ـی ٢٠٢٠ ئامادەبكەن.
بەپێی راگەێندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو مووچەیەی ئەم مانگە دەدرێتە فەرمانبەران، بە لێبڕینی ١٨٪دەبێت، بەڵام مووچەی پلە تایبەتەكان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی ٥٠٪ دابەشدەكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە