پەیامی کورد ... مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ئامێدی رایگەیاند، داوا لە مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوورەکەیان دەکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، سەردانی بەشی ژمێریاری لە پەروەردەی قەزاکە بکەن.
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لە ڕاگەێندراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، "ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی بنەڕەتی، ئامادەیی و باخچەی ساوایان دەکەین رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ١١ سەردانی پەروەردەی ئامێدی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو".ئەوەش هاتوە، داوا لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکەن لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، پابەندبن بە رێنماییەکان لە پێناوی پاراستنی تەندرووستی خۆیان و خێزانەکانیان.
٢٦ی ئەم مانگەش مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگای سلێمانی دابەشکرا، ئەوەش دوای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک بەسەر دابەشکردنی مووچەی هاوپیشەکانیان لە مامۆستا و کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە