پەیامی کورد ... وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێکدا بڕیاریدا پێدانی مۆڵەت بە كردنەوەی باخچەی منداڵان و قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەكان رابگرێت.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تیایدا هاتوە، "پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە، بڕیارماندا بە راگرتنی مووڵەت بە كردنەوەی باخچەی منداڵان و قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەكان.
نوسراوەکە دوێنێ سێشەممە واژۆکرداوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، لە رۆژی دەرچونی ئەم بڕیارەوە گشت مامەڵەکانی تایبەت بەم بابەتە رادەگیرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە