پەیامی کورد ... پەنابەرێکی خەڵکی باشووری کوردستان لە یۆنان کوژرا
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران ڕایگەیاند،گه‌نجێكی خه‌ڵكی قه‌زای ڕانیه له ڕووداوێكی دڵته‌زێن له شاری ساڵۆنیك-ی وڵاتی یۆنان گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه ١٠ ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له 15-8-2020، دا گه‌نجێك له وڵاتی یۆنان بێسهرو شوێن ده‌بێت، له لایه‌ن دهزگاكهیانهوه به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ ئه‌و گه‌نجه ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و گه‌نجه به ڕووداوێكی دڵته‌زێن له شاری ساڵۆنیك-ی وڵاتی یۆنان گیانی له‌ده‌ستداوه.
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، گه‌نجه‌كه ناوی (یونس عه‌لائه‌دین ئه‌حمه‌د)هو خه‌ڵكی قه‌زای ڕانیه‌یه‌و ته‌مه‌نی 30 ساڵانه و له رۆژی 15-8-2020ه‌وه بێسه‌روشوێن بووه، به‌ڵام دوای به‌دواداچوونه‌كانی ده‌زگای لوتكه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و گه‌نجه به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن له شاری سالۆنیكی وڵاتی یۆنان گیانی له‌ده‌ستداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە