شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد … شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

 

شەپۆلێکی گەرما ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆماوەی چەند رۆژێک بەردەوام، دەبێت.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشانسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما دو بۆ سێ پلە لە سەنتەری پارێزگاکان بەرز دەبنەوە و ئەو بەرزبونەوەیەش رۆژانی هەینی و شەممە بەردەوام دەبێت.

 

 

 

هاوکات، لە رۆژی یەک شەممە پلەکانی گەرما دوبارە چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.

 

 

 

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سەنتەری پارێزگاکان بەم جۆرەیە:

 

 

هەولێر لە 39 یان 40 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە

سلێمانى لە 37 یان 38 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە

دهۆک لە 36 یان 37 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە

کرکووک لە 41 یان 42 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە

هەڵەبجە لە 39 یان 40 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە