ساڵح مسلیم رایدەگەیەنێت، کە تورکیا رێگەنادات قەیرانی سوریا بەرێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت، دەشڵێت، بەمەبەستی گۆرینی دیموگرافیای عەفرین، خەڵکی دیکە لەشوێنی دانیشتوانی ئەو شارە جێگیر دەکرێن.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (دی دەبیلو)ی ئەڵمانی، ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) رایگەیاند، کە "(١٣٧) ھەزار هاووڵاتی دانیشتوانی عەفرین ئاوارەبوون و لەچاوەروانی ئەوەدان کە بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام لە ئێستادا خەڵکی دیکە لەشوێنی ئەوان جێگیر دەکرێت بەمەبەستی گۆرینی دیموگرافیای ئەو شارە".
موسلیم دەشڵێت، "ئەگەر ئاوارەکانی عەفرین بگەرێنەوە، دەبێت نەتەوەیەکگرتوەکان پارێزگاریان لێ بکات".
هەروەها سەبارەت بە ئەگەری رادەستکردنی عەفرین بەتورکیا هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، باسی لەوەکردووە، کە "یاساکانی ئەوروپا رێگە بەوە نادەن کە ئەو شارە رادەستی تورکیا بکرێتەوە، بەڵام ئەگەر لە دەرەوەی یاساکان تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا رێک بکەوێت ئەوە بابەتێکی دیکەیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە