پەیامی کورد ... ئەمریکا: عێراق لە جیاتی ئێران گاز لە هەرێمی کوردستان بکڕێت
بەرپرسێکی ئەمریکا پێشنیاز بۆ عێراق دەکات لەبری غازی ئێران پشت بە غازی ھەرێمی کوردستان ببەستێت.
ماڵپەڕی ئێس ئاند پی ئەمریکی بڵاویکردەوە، مارک مەکێنزی جێگری وەزیری وزەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی ھاوبەشی ژووری بازرگانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە، ھەتا ھەرێمی کوردستان زیاتر بەرھەمھێنانی سەرچاوەکانی گاز پەرەپێبدات و ببێتە سەنتەرێکی ھەرێمی بۆ بەرھەمھێنانی گاز، کە عێراق زیاتر نزیک دەبێتەوە لە کەمتر پشت بەستن بە ھاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە.
لە ئێستادا، عێراق پشت بە ئێران دەبەستێت بۆ ھاوردەکردنی کارەبا و غاز ھەرچەندە لەساڵی ٢٠١٨ەوە، لەو کاتەی واشنتن سزاکانی بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە بەردەوام بواردن بۆ ھاوردەی غاز بۆ عێراق تازە کردووەتەوە، بەڵام دەیەوێت عێراق بەتەواوی واز لە ھاوردەکردنی غازی ئێرانی بھێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە