ئەمریکا: "باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەمان لە بەغداد و هەولێر کراوەیە"

ئەمریکا: "باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەمان لە بەغداد و هەولێر کراوەیە"

پەیامی کورد... ئەمریکا: "باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەمان لە بەغداد و هەولێر کراوەیە"


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەموو رێکارێکمان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە عێراق و هەرێم و باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەمان لە بەغداد و هەولێر کراوەیە.

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: باڵیۆزخانەکەمان لە عێراق و کونسوڵخانەکەشمان لە هەولێر کراوەن و پابەندین بە رێککەوتنی ستراتیژی نێوانمان، وتیشی: نیگەرانین لە سەلامەتی هاوڵاتیان و ستاف و بەرژوەندییەکانی واشنتن، هەربۆیە بریارماندا ئەو ستاف و تیمانەی سەرەکی نین عێراق بەجێبهێڵن.

جێی باسە، شەوی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری دیپلۆماتکار و بەشێک لەو کارمەندانەی سەرەکی نین کرد و ڕایگەیاند: بەزووترین کات عێراق بەجێبهێڵن و له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداشەوە گه‌شت نه‌كه‌ن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە