پەیامی کورد ... دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی وەزارەتی شەھیدان و مووچەی کەس وکاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت".
بەپێی زانیارییەکان ، تا 25ی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، ئەوەش دوای گەیشتنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە