ئەمریکا نیگەرانی دەستوەردانەکانی ئێرانە لە عێراق بە گشتی و بە تاینەتی لە هەرێمی کوردستان

ئەمریکا نیگەرانی دەستوەردانەکانی ئێرانە لە عێراق بە گشتی و بە تاینەتی لە هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد    ...    مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ عادل عه‌بدۆلمه‌هدی و نێچیرڤان بارزانی باسی له‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ عیراق كردووه‌، نیگه‌رانی ئه‌مریكای له‌وباره‌یه‌وه‌ دوپاتكردۆته‌وه‌ و داوای جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌رانیشی كردووه‌.
مایك پێنس له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، هاتۆته‌ ئێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی بدات له‌وه‌ی پێیان بڵێت خه‌ڵكی ئه‌مریكا چه‌نده‌ سوپاسگوزاری خزمه‌ته‌كانی ئه‌وانن، به‌تایبه‌ت له‌ شه‌ڕی دژی داعش.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ستایشی هاماهه‌نگیی نێوان كورد و ئه‌مریكای كرد و ووتی "به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ جیهان و ئه‌مریكا و ناوچه‌كه‌ سه‌قامگیرتره‌".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدۆلمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، پێنس وتی، قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ كرد، كه‌ له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ عیراق سه‌ریانهه‌ڵداوه‌، عه‌بدولمه‌هدی دڵنیایی داوه‌ كه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ به‌كارهێنانی تووندوتیژی به‌دووربگرن و له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌عیراق پارێزگاری له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ ده‌كه‌ن و رێزیان لێ ده‌گرن، كه‌ به‌ ئاشتیانه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن". 
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند، هانی عه‌بدۆلمه‌هدی داوه‌ گوێ له‌ خۆپیشانده‌ران و داواكارییان بۆ چاكسازی بگرێت. 
پێنس باسیشی له‌ نیگه‌رانی ئه‌مریكا له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق كرد، وتی "پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا و سه‌رۆك ترامپ-م به‌ سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عیراق دووپاتكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدی و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ قسه‌م كردووه‌، كه‌ ده‌مانه‌وێت دڵنیابین كه‌ خه‌ڵكی عیراق دوورن له‌ ده‌ستوه‌ردانی ئێران".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە