ئەمریکا کاروانێکی دیکەی سەربازی رەوانەی حەسەکە دەکات

ئەمریکا کاروانێکی دیکەی سەربازی رەوانەی حەسەکە دەکات

ئەمریكا بنكەی سەربازی نوێی لەكانتۆنی حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان و پارێزگای دێرزووری باكوری سوریا دروستكردووە و كاروانێكی نوێی سەربازیشی ڕەوانەی ناوچەکە كردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیكی روسی بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمریكا كاروانێكی نوێی سەربازی بۆ بنكەیەكی یەکینەکانی پارستنی گەل یەپەگە لە ناوچەی تەل بەیدەر ناردووە كە دەكەوێتە نێوان قامیشلۆ و تەل تەمەرەوە لە باكوری ڕۆژهەلاتی کانتۆنی حەسەكە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە دوێنێ هەمان سەرچاوە لەزاری بەرپرسانی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە رایگەیاند، کە (٥٠) سەربازی فەرەنسی لە مەنبج بڵاوكراونەتەوە، هاوكات بنكەیەكی سەربازی ئەو وڵاتەش لە باكوری مەنبج بنیاد دەنرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە