پەیامی کورد … زیاتر له 15 ملیار دینار بۆ تەواوکردنى پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ ته‌رخان ده‌كرێت
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی زیاتر له 15 ملیار دینار بۆ تەواوکردنى پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27/9/2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکداڕایگەیاند: "له پێناوی خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆیان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا به ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بڕی 15 ملیار و 104 ملیۆن و 512 هەزار و 553 دینار بۆ تەواوکردنى پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ".
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە