پەیامی کورد … نێچیرڤان بارزانی: له ههوڵهكانمان بۆ رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی بهردهوام دهبین
سهرۆكی ههرێمی کوردستان رایگهیاند، له ههوڵهكانیان بۆ رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی بهردهوام دهبن، راشیگهیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئهوهی شهنگال بكرێته پارێزگا.
رۆژی شهممه ٦ی شووباتی ٢٠٢١، ، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ١٠٤ ڕوفاتی قوربانیی كوردانی ئێزدیی دەستی تیرۆریستانی داعش له گوندی كۆچۆی سهر به قهزای شنگال بهڕێوه چوو، لهو ڕێوڕهسمهدا وتاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نەوزاد هادی، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە خوێنرایەوە و ئاماژهی بهوه كرد، قوربانیانی ئێزیدیی خەڵکی کۆچۆ یەکێکه لە سامناکترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژووی مرۆڤایەتیدا، كه بوونە قوربانیی دەستی داعشی دڕندهترین ڕێکخراوی تیرۆرستیی سەردەم.
ئاماژهی بهوهش كرد، كه "گێڕانەوەی ڕوفاتی ئەم خوشک و برا ئازیزانهمان بۆ زێدی خۆیان، هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی دیکەی خەمگینی مێژوویەکی تاڵی پڕ لە ژان و ئازاری خوشک و برایانی ئێزدیمانە کە بۆ بەرگری و لەپێناو پاراستنی خۆیان و ئایین و کولتوور و زمانیاندا، بە دەیان جار ڕووبەڕووی فەرمانە یەک لە دوای یەکەکان و کۆمەڵکوژیی لەوجۆرە بوونەتەوە".
دووپاتیشی كردهوه، كه كوردانی ئێزدی، نموونەی کۆمەڵگەیەکی نەرم و لێبوردەی ژیاندۆست و مرۆڤدۆستی ئاشتیخواز و خاوەن بەهای جوان و باڵان کە دەیانەوێ لەگەڵ هەمووان، لەگەڵ تەواوی پێکهاتە و جیاوازییەکاندا، بە ئارامی و ئاشتەواییانە پێکەوە بژین. تەنیا خەریکی ژیان و بەڕێوەبردنی کاروباری گوزەرانیانن. بە درێژاییی مێژوو قوربانیی زۆر گەورەیان داوە، سەر و ماڵی خۆیان داناوە، بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە بڕوا و خواناسی و لە ئێزدییاتی و ئایینی خۆیان بکەن. هەرگیز بۆ دراوسێ و دەوروبەریان نەبوونەتە گرفت و سەرێشە، بە پێچەوانەوە، هەمیشە فاکتەری ئارامی و تەبایی و نموونەی پێکەوەژیان بوون.
سهرنجی خسته سهر ئهوهش، كه ههرچهنده تیرۆرستان گورزیان لەو چەمک و بەهایانە دا و ویستیان بیانسڕنەوە، بەڵام بێگومان "گەلەکەمان و خوشک و برایانی ئێزدیمان بەتایبەتی، زۆر لە هەوڵانە گەورەترن و هیچ دوژمنێک لە مێژوودا نەیتوانیوە و ناتوانێت هیچ شتێک لە ویست و ئیرادەمان بۆ ژیان، بۆ مرۆڤدۆستی، بۆ پێکەوەیی و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی کەم بکاتەوە."
ڕاوێژكاری سهرۆكی ههرێمی كوردستان، دووپاتیشی كردهوه، كه "برایانی ئێزدی دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەین و لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندارە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئێزدییاتی بۆ هەمیشە پارێزراو بێت، ئێزدی و هەموو پێکهاتەکان و تەواوی گەلی کوردستان لە ئێستا و داهاتووی خۆیان دڵنیا بن، ناوچە ئێزدییەکان ئاوەدان بکرێنەوە و ژیان و خزمەتگوزاری و ئارامی و ئاسایشیان بۆ بگەڕێتەوە، سەرفراز، دڵنیا و بێ ترس بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
له بارهی بهپارێزگاربوونی شنگالیشهوه، گوتی :هەموو هەوڵێک دەدەین و لەسەر کارکردن بۆ بەپارێزگاکردنی شەنگال بەردەوام دەبین. لەگەڵ عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار دەکەین و هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ ئەوەی جارێکی دی کارەساتی وا بەسەر ئێزدییان و هیچ پێکهاتەیەکی دیکەدا نەیەتەوە. داوا لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین، قەرەبووی خوشک و برایانی ئێزدیمان بکاتەوە، تیرۆرستان و تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکە بە سزای یاسایی بگەیەنرێن.
داواشی كرد، دوایین ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال جێبەجێ بکرێت و حکوومەتی فیدراڵ هەنگاوی جددی بۆ بنێت، کە خزمەتی ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانکردەنەوەی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات. لەمبارەیەوە داوا دەکەین نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەڵەتی هاوکار و یارمەتیدەر بن.
ئاشكراشی كرد، كه تا ئێستا لە کۆی 6417 خوشک و برای ڕفێنراوی ئێزدی، 3543ـیان ڕزگار کراون و 2874ـیشیان ماون. دڵنیاتان دەکەینەوە کە لەسەر هەوڵەکانمان بۆ ڕزگارکردن و ئاشکراکردنی چارەنووسی تەواوی ڕفێنراوان بەردەوم دەبین و هەرگیز کۆڵ نادەین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە