پەیامی کورد ... مستەفا هێجری : هەموو دەوڵەتان لە جیاتی پلاندانان بۆ سەرکوتکردنی نەتەوەی کورد، بیر لە چارەسەری پرسی ئەم نەتەوە بکەنەوە
بوونی دەسەڵاتێکی کوردی لە بەشێکی دیکە لە خاکی کوردستان لە لایەن تورکیەوە جێگای قەبووڵکردن نەبوو، بۆیە تورکیا بە هەموو تواناوە هێرشی بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا کرد.
"مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکرات لە وتووێژێکدا لەبارەی کشانەوەی ئامریکا لە سووریە باسی لەوە کردووە که سیاسەتی "ترامپ" لە سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە کە هێشتا نەبوبوو بە سەرۆککۆمار ئەوە بوو کە هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکشێنێتەوە.
لەو وتووێژەدا کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی ڕۆژئاوا بە واتای چراسەوزێک نییە کە ئەردۆغان هێرش بکات، ئەم بۆچوونە ڕاست نییە، چوونکە ترامپ هاوڕای ئەو هێرشە نەبووە و ئێستاش هاوڕای نییە.
دەربارەی سیاسەتی کورد بۆ پویوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانی ئاماژه بەوە کراوە کە کورد بەو ئەزموونەی کە له مێژووی خۆیدا هەیبووە، نابێ بە جووڵەیەک کە لایەنێک هاوڕایەتی و لایەنێک پشتیوانی لێ دەکات، ئەوە بە دۆست و دڵسۆزی هەمیشەیی خۆی بزانێت.
هاوکات لەبارەی خۆپیشاندانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا، لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکرات باسی لەوە کردووە: "کاتێک درووشمەکان مەرگ بەر ئەمریکا و ئەردۆغان بوو، ڕێژیم هیچ کێشەی بۆ خەڵک درووست نەکرد، بەڵام کاتێک درووشمەکان گۆڕان بۆ " بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و بژی خەڵکی ڕۆژئاوا "، دەستیان بە سەرکوتی خەڵک کرد".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە