پەیامی کورد ... مستەفا هیجری سەرۆکی حیزبی دیموکراتی كوردستان داوایەک دژی ئەوانەی دەیانەوێت یەکگرتوویی کورد تێک بدەن ڕادەگەێنێت
مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی جێبەجێکاری حیزبی دیموکراتی كوردستان ، رایگەیاند، بۆ ئەم قۆناغەی رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ هەنگاوێک لە پاراستنی یەکگرتوویی ناوخۆیی خەڵك و لایەنە سیاسییەکان گرینگتر و بەبایەخ تر نییە، بۆیە دژی ئەوانەی دەیانەوێت یەکگرتوویی کورد تێک بدەن داوا دەکات یەکگرتوویی هەم لە ناوخۆی کوردستان و هەم لەگەڵ بەشەکانی دیکەی ئێرانیش برەوی زیاتر پێ بدرێت.
مستەفا هیجری لە پەیامێکدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەئێستادا رۆژهەڵاتی کوردستان بە قۆناغێکی پڕ لە ئاستەنگیدا تێدەپەڕێت چوونکە لەلایەک هەوڵی بێدەنگ کردنی دەدرێت و لەلایەکی دیکەش خەڵک بۆ درووستکردنی داهاتوویەکی باشتر لە ململانێدایە، بۆیە ئەوەی دەتوانێ لەم دۆخەدا ئارامی و سەرکەوتن لە دواڕۆژدا مسۆگەر بکات، شتێک نییە بێجگە لە یەکگرتوویی ، پێکگەیشتن و لەیەکگەیشتنی خەڵکی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەوەی تاکوو ئەمڕۆ لە پاش شەهیدبوونی ژیناوە بوەتە هۆکارێک کە کۆمەڵگە و نیشتمانەکەمان باڵای بەرزە، یەکگرتوویی کوردستانیان و هێزە خەباتکارەکانی بووە. بەڵام ئەم یەکگرتوویی یە بێ کۆسپ نەبوە و نەیارەکانمان هەوڵیانداوە ڕێز و هەیمەنەی ئەم یەکانگیرییەی کوردستان بخەنە ژێر پرسیار و لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە سەنگەری کوردستان لەرزۆک بکەن و بێهیوایی ببەخشنە کوردستانیان."
بەرپرسی ناوەندی جێبەجێکاری حزبی دیموکراتی كوردستانی ئێران، دەڵێت، "ئێمە گومانمان نە لە بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان و نە لە قەوارەی جوگرافیای-سیاسی ڕۆژهەڵات و نە لە خاڵە بنچینییەکانی مافی کوردستانیان نییە؛ بۆیە پێویست ناکات خۆمان و کۆمەڵگاکەمان تووشی دڵەڕاوکێ بکەین، لەبەر ئەوە داوا لە هەمووان دەکەم و دەڵێم وەرن با هەموومان بەتایبەت ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان قەڵەم، زمان و کردەوەمان لە ئاست بەهێز کردنی ئەو یەکگرتوویی یە بخەینەگەڕ، یەکگرتوویی هەم لە ناوخۆی کوردستان و هەم یەکگرتوویی کوردستان لەگەڵ بەشەکانی دیکەی ئێران".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە