به‌گوێره‌ى لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى موستەفا سەید قادر ئاماژه به‌وه‌كراوه، "ئێمە ئامادەین لەحکوومەت بکشێینەوە، هەرکاتێک بزووتنەوەکە بڕیاریدا لە حکوومەت بکێشتەوە".
جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم جەختیكرده‌وه، "هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە ئێمە ڕێگربین لەبەردەم کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەحکوومەت، دڵنیاین خەڵک بڕوا بەمجۆرە هەواڵە چەواشەکارییانە ناکات‌و هەرکاتێک بزووتنەوەکەمان بڕیاریدا لەحکوومەت بکشێتەوە، ئێمە یەکەم کەس دەبین".
له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عێراق، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌یتوانى هیچ كورسیهكى په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات‌و دواتریش ژماره‌یه‌ك لهههڵسووڕاوانى گۆڕان داوایانكرد، بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌حكوومه‌ت بكشێته‌وه‌و هه‌وڵبدات هه‌موو ئه‌و ناڕازیه‌كان له‌گه‌ڵ خۆى ئاشت بكاته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە