کەمترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

کەمترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

پەیامی کورد... کەمترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ ی نیسان_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و و ٣٢٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ٩ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ تووشبوویەک بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستنەداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە