پەیامی کورد ... ئەمریکا سێ فڕۆکەی هۆشداری خێرا بە فەڕەنسا دەفرۆشێت
ئەمریکا ڕەزامەندی خۆی سەبارەت بە فرۆشی سێ فڕۆکەی هۆشداری خێرا لە جۆری " هاوک ئای " بە فەڕەنسا ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک بەهای فرۆشتنی ئەم سێ فڕۆکەیە بە فەڕەنسا ٢ میلیارد دۆلارە .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی دا ڕایگەیاند : ئەم مامەڵەیە دەبیتە هۆی تا سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئەمنییەتی نەتەوەیی بەهێز بکات چوونکە هۆکاری زیادبوونی ئەمنییەتی فەڕەنسا کە هاوپەیمانی ئێمە لە ناتۆیە دەبیت هەروەها کە هێزێکی گەورە لە سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابوورییە لە ئەورووپا .
هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : ئەم فڕۆکانە لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەگەلی ئێستا و پێش بەڕووی فەڕەنسادا زۆر یارمەتیدەر دەبێت . هێزی ئاسمانی فەڕەنسا سێ جۆری دیکە لەم فڕۆکانە بەڵام لە نەسڵی کۆنی بە واتا " E-2C Hawk I " لە بەردەست دایە و ئەمە دەبیتە هۆکاری ئەوە کە فڕۆکە نوێیەکان ئاسانتر کارەکانی خۆیان دەست پیبکەن .
پەرلەمانی فەڕەنسا پێشتر لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بە زیادبوونی بوودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ کڕینی ئەم سێ فڕۆکەیەی ئەمریکا کە لە لایەن کۆمپانیای نۆرثرووپ گروومانی ئەمریکاوە درووست دەکرێت ڕەزامەندی دەبڕی .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە