پەیامی کورد ... سەربازێک لە کرمان لە دەرگیری لەگەڵ چەند کەسێکی نەناسراو کوژرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی جوونی ٢٠٢٠ ، سەربازێکی "قەرارگای ئۆپراسیۆنی ئەبووزەر" لە کرمان لە دەرگیرییەک لەگەڵ کاروانێکی ماتۆڕسواری چەکدار کوژرا.
''عەبدولڕەزا نازری''، فەرماندەی ئاسایشی پارێزگای کرمان باسی لەوە کردووە کە قەرارگای ئۆپراسیۆنەکانی کرمان شەوی ڕابردوو لە دەورووبەری بەخشی ''ماهان'' لەگەڵ گرووپێکی ماتۆڕسواری چەکدار دەرگیر بووە.
بە ووتەی ناوبراو، لەو دەرگیرییەدا سەربازێک بە ناوی '' ئەبولفەزل مەهدیزادە'' لە هێزەکانی ڕێژیم کوژراوە و هەروەها کەسێکیش لەو گرووپە چەکدارە کوژراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە