پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر دەربارەی ڕوودانی شەڕی ناوخۆیی هۆشداری دەدات
مۆقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر لە ڕوودانی شەڕی ناوخۆیی و ئائینی مەزهەبی لە عێراق هۆشداری دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک مۆقتەدا سەدر نووسی : " هەندیک لایەنگەلی گومانئاوی لە سەر خراپتر بوونی دۆخەکە و خستنە بەر مەترسی ئەمنییەتی نەتەوەیی زیاتر هەوڵ دەدەن .
ئەو هەروەها ووتی : هەمووان دەبێ پێش ئەنجامی هەر کارێک کە ووڵات بخاتە ناو شەڕی ناوخۆیی یا خود تێکهەڵچوونی شیعەیی یا فیرقەیی ، عەقڵ و شەرع و ووڵات پارێزی و ووڵات دۆستی بخەنە بەر چاو ."
مۆقتەدا سەدر جەختی کردەوە کە " عێراق ئەمانەتێکە لە سەر ملی ئێمە و خوێنی عێراقی لە سەر هەر تاکیکی عێراقی حەرام ە ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە