پەیامی کورد ... چ کەسانێک لە بەرامبەر " ڤیرووسی کۆرۆنا " پارێزراون ؟؟؟
ووتاری ڤیرووس ناسێکی ئاڵمانی دەربارەی کەسانێک کە لە بەرامبەر ڤیرووسی کۆرۆنا شانسی پارێزارو بوونیان هەیە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە کەنالی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی NDR بە پیی دەرئەنجامی گرووپێک لە لێکۆڵەرانی کلینیکی Charite لە بەرلین ، کەسانێک کە پێشتر جارێک بە هەر شێوەیەک بە هەر جۆرێک لە ڤیرووسی کۆرۆنا تووشبوونە ، دەتوانن لە بەرامبەر SARS-CoV-2 پارێزراو بن .
زانایان لەنفۆسیتەکانی T یان کە ڕۆڵێکی گرینگیان لە ووڵامدانەوە بە ئەمنییەتی وەرگیراو لە پێشدا هەیە خستە بەر توێژینەوەوە . هەروەها سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان ، هەم سێلۆلەکانی نەخۆشانی باش بوو و ڕزگار بوو لە ڤیرووسی کۆرۆنا خرایە بەر لێکۆڵینەوە و هەم کەسانێک کە بەم نەخۆشییە تووش نەبوونە .
لە یەک لە سەر سێی نەخۆشانی گرووپی دووهەم ، لەش جۆری نوێی ڤیرووسی کۆرۆنای ناسییەوە ، هەرچەندە هیچ کات لەگەڵ ئەم نەخۆشییەدا بەرەوڕوو نەبوونەتەوە .
بە ووتەی درۆستن ، ئەم لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بێت کە هەندێک لە نەخۆشان پێشتر نەخۆشیگەلێکی ڤیرووسی جۆراوجۆریان هەبووبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە