نامەیەکی هۆشداری لە لایەن نوێنەری پەرلەمانی ئێرانەوە بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە

نامەیەکی هۆشداری لە لایەن نوێنەری پەرلەمانی ئێرانەوە بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە

پەیامی کورد    ...    نامەیەکی هۆشداری لە لایەن نوێنەری پەرلەمانی ئێرانەوە بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە

موستەفا میرسەلیم ، نوێنەری هەڵبژێردراوی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکی گلەیی و هۆشداریدا بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە نووسیویەتی : " بۆچی بە زانین و ئاگادار بوونیتان لە بەسەرهاتی چین و هۆشدارییە جیدییە سەرەتاییەکانی وەزیری تەندرووستی ڕۆژێک کە ئاگادار کرانەوە دوو کەسی یەکەم لە قوم بە کۆرۆنا تووش بوونە شناسایی کراوە ، ڕاستەوخۆ فەرمانتان نەکرد لە سەر ئەو شارەدا هەندێک ڕێوشوێنی تایبەت بگیرێتە بەر ئەمڕۆ فەرمانی پێدەکەن و ڕایدەگەێنن ؟

ئەو هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕۆحانی نووسی : بۆچی سەرەڕای هۆشدارییەکانی بەرپرسانی تەندرووستی و دەرمانی ووڵات ئیزنتان دا کۆبوونەوەی خەڵک بۆ کڕینی کەل و پەلی شەوی جەژن ، لە مارکێت و بازاڕەکان و شوێنە گشتییەکان بە بێ هیچ ڕێکارێک ئەنجام بدرێت و لە دەرئەنجامدا ئێمە بگەێنێتە خاڵی سەرەتای دەستپێکردنی ساڵی نوێ لە کێشەکانی ئەم نەخۆشییە.

میرسەلیم هەروەها نووسی : بۆچی شێوەگەلی ئاسایی کە لە دەوڵەتەکانی پێشووش کە هەمیشەیی بوونە بەکارتان هێنا ، لەوانەش ڕاگەیاندنی دەستەبەرکردنی سەەرەتایی ٦٠ لیترە بەنزینی زیادە " کە دواتر بە شەرمەزارییەوە هەڵوەشایەوە " و کردنەوەی هەندێک لە شاڕێگاکان لە کۆتایی ساڵ کە هەموو ئەمانە بوو بە هۆی ئەوەی کە خەلک زیاتر حەز بە سەفەر کردن بکەن لە حاڵێکدا کە نەخۆشییەکە لە بەرزترین ئاستی خۆیدا بوو

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە