٣٥ كۆچبه‌ر لە ناو یه‌ختێكی كۆچبه‌راندا له ده‌ریاى ئیجه نوقم بوو و له كۆى گشتی ته‌نها یه‌ك كه‌س ڕزگارى بووه.
ئارى جه‌لال سكرتێرى فێدراسیۆنى په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاند، شه‌وى ڕابردوو یەختیک کە هەڵگری ٣٥ پەنابەر بووە لە دەریای ئیجەدا لە نزیک ناحیەی قەرەبرون سەر بە پاریزگای ئیزمیر ژێر ئاو کەوتووە .
ناوبراو هەروەها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بە پێی زانیارییەکان لە کۆی ئەو ٣٥ پەنابەرە لەناو یەختەکەدا تەنها یەک پەنابەری عێراقی ڕزگاری بووە، تەرمى نۆ پەنابەریان دۆزراوەتە وە چارەنوس و ڕەگەزنامەی ئەوانی دیکە نادیارە.
هەروەها تا ئێستا ناسنامه‌ى كۆچبه‌ره‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه تا بزانن كه ئایا كوردیان تێدایه یاخود نا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە