ژنێکی بەساڵاچووی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە

ژنێکی بەساڵاچووی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە

پەیامی کورد... ژنێکی بەساڵاچووی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە

ژنێکی تەمەن ٦١ ساڵ خەڵکی بۆکان بە ناوی نەرمین ئەحمەد ئابادی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، نەرمین ئەحمەد ئابادی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

نەرمین ئەحمەد ئابادی دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە و ئێستا لەم بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

نەرمین ئەحمەد ئابادی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە