پەیامی کورد... نەدیم زەهاوى خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاندید کرد و سێ بهڵێن دهدات
نەدیم زەهاوی بەڕەچەڵەک کورد، بە فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاندید کرد و سێ بەڵێن بە هاوڵاتییانى ئەو وڵاتە دەدات لەئەگەرى وەرگرتنى ئەو پۆستەدا.
زەهاوى بەرەچەڵەک کورد، سێیەم وەزیرى کابینەکەى بۆریس جۆنسنە کە کێبڕکێ لەسەر شوێنگرتنەوەى جۆنسن دەکات، لەپاڵ چەند بەرپرسێکى دیکەى پارێزگاراندا کە چاوەڕواندەکرێت خۆیان کاندید بکەن.
لەبارەى پلانەکانى لەئەگەرى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیران، زەهاوى وتى "پلانەکانم بریتین لە کەمکردنەوەى باج و زیادکردنى خەرجییە سەربازییەکان، بەردەوامیدان بە چاکسازیی لەناو کەرتى پەروەردە".
نەدیم زەهاوی، وەزیری پەروەردە و وەزیری دارایی بەریتانیا لە سەردەمی کابینەی بۆریس جۆنسن، خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا كاندید کرد. لە بەریتانیا سەرۆکوەزیران لە پارتی خاوەن زۆرینەی پەرلەمانی هەڵدەبژێردرێت و سەرۆکی پارتی خاوەن زۆرینە دەبێتە سەرۆکوەزیران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە