پەیامی کورد... ناحیەی قوشتەپە کرا بە قەزایەکی نوێی هەولێر
ناحیەی قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر، لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری بوون بە قەزای بۆ دەرکرا.
بەپێی نووسراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئەو سنوورە دیاریکراوەی کە پێشتر ناحیەی قوشتەپە هەیبووە، دەکرێت بە قەزا و هیچ لە سنوورەکەی زیاد و کەم ناکرێت.
سنووری ناحیەی قوشتەپە 59 گوند دەگرێتەوە و لە ساڵی 1957ـەوە کراوە بە ناحیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە