پەیامی کورد... چینییەکان دەیانەوێت لە ڕێی وزەی خۆرەوە کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بهێنن
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەووە، کە کۆمپانیاکانی چین دەیانەوێت لە وزەی خۆر کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بهێنن.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەووە، لە کۆبوونەوەی نێوان کونسوڵی چین و وەزارەتی کارەبای هەرێم، کونسوڵی چین ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگەیاند.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا کەمال محەممەد وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕەوشی کارەبا و بەرهەمهێنانی کارەبا قسەی کردووە، کونسوڵی چین پێی ڕاگەیاندووە، کە کۆمپانیا چینییەکان ئامادەن لە ڕێی وزەی خۆرەوە کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بهێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە