نۆ ئەندامی داعش لە سلێمانی دەستبەسەر کران

نۆ ئەندامی داعش لە سلێمانی دەستبەسەر کران

پەیامی کورد ... نۆ ئەندامی داعش لە سلێمانی دەستبەسەر کران

 

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، نۆ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش لەشاری سلێمانی دەستگیرکردووە.

 

 

عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبیژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا نۆ کەسیان لە شاری سلێمانی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە داعش دەستگیرکردووە.

 

ناوبراو وتیشی کە ئەوانەی دەستگیرکراون سەر بە کەرتی باشوری ویلایەتی عێراقی داعش بوون و بەهاوکاری دژەتیرۆری سلێمانی دەستگیرکراون.

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانە بەگوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر یاداشتی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە و هەموو رێوشوێنێکی پێویستیان لە دژ گیراوەتە بەر

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە