پەیامی کورد...ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرادهكرێت
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە هەولێر بڕیار درا لە پەیوەندیی بەردەوامدابن بەمەبەستی دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15_ی حوزهیران_ی 2023 سەرۆکایەتی هەرێم راگەیەندراوێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق کۆبۆوە کە لەسەر بانگهێشتەکەی بو بۆ گفتوگۆکردن و هەنگاوەکانی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی هەولێریان کردوە.
لە کۆبونەوەکەدا جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، ههروهها جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تیمێکی پسپۆڕی یۆنامی و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق ئامادەی بون، نێچیرڤان بارزانی دوپاتیکردەوە، هەرچی زوە هەنگاو بنرێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە ئامادەییی سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەربڕی.
لای خۆیەوە جینین پلاسخارت و تیمی یۆنامی پشتیوانیی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند و ئامادەیییان نیشان دا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هەڵبژاردن.
هەر لەکۆبونەوەکەدا، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق و ئەنجومەنی کۆمیسیاران، سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ بانگهێشت و گرنگیدان بە ڕاگۆڕینەوە و گفتوگۆ، هەروەها ئامادەییان نیشاندا بەپێی یاسا و دوای دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان و ڕێککەوتن لەسەر کاتێکی گونجاو، هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەرێوە ببەن، لەمبارەیەوە بڕیار درا لە پەیوەندیی بەردەوامدابن بەمەبەستی دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە