پەیامی کورد … ژن و مێردێك به‌چه‌ند پارچه ئاسهوارێكهوه ده‌ستگیرده‌كرێن
ئاسایشی شاره‌زوور له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ، بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو‌و نه‌خوازراوه‌كان و ڕێگریكردن به كڕین و فرۆشتنی شوێنه‌وار و مامه‌ڵكردن و هه‌ڵگرتنی به‌هه‌رجۆرێك له جۆره‌كان، به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (63) له یاسای شوێنه‌وار ، هێزه‌كانمان له بنكه‌ی ئاسایشی ته‌وێڵه توانیان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن به (3)سێ پارچه شوێنه‌واره‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور، دوو تۆمه‌تباره‌كه ژن و مێردن و هاووڵاتی ئیرانین و فارسن ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دۆسییه‌ی لێكۆلێنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە