ژن و مێردێکی کورد لە سنە دەستبەسەر کران

ژن و مێردێکی کورد لە سنە دەستبەسەر کران

پەیامی کورد... ژن و مێردێکی کورد لە سنە دەستبەسەر کران

ئارمین شەریفە بەندکراوی سیاسی پێشوو و هاوژینەکەی بە ناوی هاوژین لەتیفی کە هەر دوویان لە چالاکانی کرێکاری شاری سنە بە هەژمار دێن، ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ڕەزا شەریفە باوکی ئارمین و ئەم دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەیان پشکنیوە و کەل و پەلی تایبەتی وەکوو مۆبایلی ئەو دوو کەسە و چەند کتێبیان لەگەڵیان خۆیان بردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی پشتڕاستکراو لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئارمین شەریفە و هاوژین لەتیفی و هەروەها شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەست نییە.

جێگای باسە کە ئارمین شەریفە نەخۆشە و تووشبووی شێرپەنجەی گرێ لەنفاوییەکانە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە