ناوێرت: دەبێت هەرێم و عێراق خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن

ناوێرت: دەبێت هەرێم و عێراق خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، کە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لەزۆربواردا ناكۆكی و كێشەیان هەیە، جەختیشیکردووەتەوە، کە  خۆیان ئەو كێشانە چارەسەر بكەن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند، کە وڵاتەکەی پەیوەندی باشی لەگەڵ هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق هەیە، بۆیە هانی هەردوو حكومەت دەدەن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، دەست بەگفتوگۆ بكەن.
دەشڵێت، "سەبارەت بەوەی كە عێراق بودجەی كوردستانی كەمكردووەتەوە، ئێمە پێمان وایە ئەوە كێشەیەكی ناوخۆییەو هەوڵنادەین كاریگەریمان لەسەر ئەو بڕیارانە هەبێت".
ناوێرت ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەوان وایە، هەردوو هەرێم و عێراق دەبێت كاری زیاتر بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، کە "پشتیوانی كوردستان و حكومەتی عێراق دەكەین و هەوڵی ئاسانكردنی دەستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوانیان دەدەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان هەڵوێستی ئێمە روونە كە تەنها ئاسانكاری دەكەین لەدەستپێكردنی گفتوگۆكان".
جێی ئاماژەیە، بودجەی ساڵی (٢٠١٨)ی عێراق لەئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكراوەو پشكی كوردیش لەو بودجەیەدا لە (١٧٪)وە بۆ (١٤٪) كەمكراوەوتەوە، کە ئەوەش نیگەرانی حکومەتی هەرێمی لێکەوتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە