پەیامی کورد ... گەڕانەوەی پێشمەرگە تەنیا دەنگۆ و لێدوانی سیاسییە
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، پلانی ئەمنی نوێ، دووبارە بڵاوکردنەوەی ھێزەکانی سەربە ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لەخۆدەگرێت، دەشڵێت، "دەنگۆکان لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە، تەنھا قسە و لێدوانی سیاسیین".
سەعد حەربییە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کەرکوک لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند، "پلانی ئەمنی نوێ، دووبارە بڵاوکردنەوەی سەرجەم ئەو ھێزانە لەخۆ دەگرێت کە شاری کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری دەپارێزن، ھەروەھا ھێزەکانی سەربە ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لە پلانە نوێیەکەدا، بەشدارییان پێدەکرێت".
لەبارەی بڵاوبونەوەی هەواڵی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ووتی "ئەوە تەنھا قسە و لێدوانی سیاسیین".
سەعد حەربییە ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی ھێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک زیادکراون بە تایبەتیش کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕال، دژە تیرۆر و لیوای 61 سەربە فیرقەی تایبەت لە پارێزگاکە بونیان ھەیە".
فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کەرکوک باسی لەوەشکرد، سەرجەم ئەو ھێزانە لەژێر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی پلانە نوێیەکە، سەعد حەربییە رونیکردەوە، "پلانە ئەمنییە نوێیەکە لە چەند رۆژی داھاتودا، دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە