نەوتی سپی دابەشی هەموو هەرێم دەکرێت بەڵام قۆناغ بە قۆناغ و لە کاتی دیاریکراودا

نەوتی سپی دابەشی هەموو هەرێم دەکرێت بەڵام قۆناغ بە قۆناغ و لە کاتی دیاریکراودا

پەیامی کورد    ...    سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری بۆ دابینكردنی نەوتی سپی كردووە و دەستیش بە دابەشكردن كراوە. دەشڵێ، ئەمساڵ هەموو هاووڵاتیان نەوتی سپی وەردەگرن.

عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ، گوتی: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ كاری بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان كردووە و دەستیش بە دابەشكردنی نەوت كراوە و بەشێكی هاووڵاتیانیش نەوتیان وەرگرتووە".

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر روونیشی كردەوە، نەوتی سپی بە قۆناغ دابەش دەكرێت و ناتواندرێت هەمووی پێكەوە بدرێت، بەڵام ئەمساڵ هەموو هاووڵاتیان نەوتی سپی ماڵان وەردەگرن، كە هەر جارە و بەشێكی نەوت دەگات و هەر كە گەیشتیش، دابەش دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە