کۆنگرەی بە ناو " ناودارانی کورد " کێبڕکێیەکی ئاشکرای سوپای پاسداران و دەوڵەت بوو بۆ سووکایەتی بە نەتەوەی سەربەرزی کورد

کۆنگرەی بە ناو " ناودارانی کورد  "  کێبڕکێیەکی ئاشکرای سوپای پاسداران و دەوڵەت بوو بۆ سووکایەتی بە نەتەوەی سەربەرزی کورد

پەیامی کورد   ...     کۆنگرەی بە ناو " ناودارانی کورد  "  کێبڕکێیەکی ئاشکرای سوپای پاسداران و دەوڵەت بوو بۆ سووکایەتی بە نەتەوەی کورد .

هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە شاری سنە، لە کاتی ڕووماڵکردنی ئەو کۆنگرەیەدا، دەستیان بە لێدان و بێڕیزیکردن بە هەواڵنێران کرد.

بەپێی زانیارییەکان لە کاتی ڕووماڵکردنی کۆنگرەی بە ناو " ناودارانی کورد " لە شاری سنە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەچوو، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت، ئیزنیان بە هەواڵێران نەداوە کە ڕووماڵی ئەو کۆنگرەیە بکەن و دەستیان بە لێدان و بێ ڕێزیکردنی هەواڵنێران کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو باریەوە بڵاوی کردبووەوە کە تەنیا چوار هەواڵنێر ئیزنی ڕووماڵکردنی کارەکانی ئەو کۆنگرەیان هەبووە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوترێ ئەم کۆنگرەیە دەستکەوتی باشی بۆ چەتەکانی ڕژیم و خۆفرۆشان هەبووە ، بەڵام تەنیا دەسکەوتی هەواڵنێران، لێدان و بێڕیزی پێکردنیان لەو کۆنگرەیەدا، بووە".

هەروەها دەوترێ کە ئەم کۆنگرەیە لەوپەڕی "بێ ‌بەرنامەیی، قەڕەباڵغی هۆڵەکە، بانگهێشتکردنی ئەو کەسانەی کە هۆگرییان بە کولتوور و ئەدەبی کوردستان نەبووە، ناڕێک وپێکی دیکۆراسیۆنی ئەو ڕێوڕەسمە و هەتا دوایی و گرینگتر لە هەموو ئەمانە، لێدان و بێڕیزیکردن بە هەواڵنێران و وێنەگران زیاتر بەرچاو دەکەوت تاکوو کار و چالاکی کۆنگرەی ناودارانی کورد".

"ئیجلال قەوامی"، ڕۆژنامەنووس و خەڵکی شاری سنە، سەبارەت بە کۆنگرەی ناودارانی کورد نووسیوویەتی: "لە ماوەی کەمتر لە ١٠ ڕۆژ پاش کۆنگرەی ٥٤٠٠ کوژراوی دەست وپەیوەندییەکانی حکوومەت لە کوردستاندا، کۆنگرەی ناودارانی کوردیش لەو شارەدا بەڕێوەچوو، کە یەکێکیان سوپای بەیت ولموقەدسی کوردستان بەڕێوەی برد".

ناوبراو هەروەها نووسیوویەتی:" بەڕێوەبردنی ئەم دوو کۆنگریە، کێبڕکێی نێوان سوپای پاسداران و دەوڵەتە لە کوردستان بۆ ڕاکێشانی زۆرتری خەڵک و هاوکات پابەندی و وەفاداری هەر کامەیانە بە ئارمانجەکانی کۆماری ئیسلامی".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە