بڕیاره ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانى سلێمانى بكات و به‌شدارى لەئاههنگێكى فراوانی و تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بكات.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئاهه‌نگه‌كه لەکاتژمێر (٣:٣٠) خولەک له باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموکراتی کوردستان له‌سلێمانى به‌ڕێوه ده‌چێت و نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى به‌شدار دەبن له ئاهه‌نگه‌كه‌دا.
جێی ئاماژەیە، بڕیارە (١٢)ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت، كە بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و (١٤٤) هەزار و (٧٣٠) کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە