سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی دوای کۆبوونەوەیەکی دوولایەنە پرێس کۆنفڕاسێکیان ئەنجام دا .
لەم پرێس کۆنفڕانسەدا هەردوولا باسی یەکگرتوویی پارت و لایەنەکانیانی کوردستانیان بە گشتی کردوو ووتیان کە دەبێ بە یەکدەنگی و یەکڕێزی و ئاشتی بۆ بەشداری لە حکومەتی داهاتوو لە بەغدا هەنگاو بنێین هەروەها تیشکیان خستە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستانیش .
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند : ئێمە لەگەڵ هەموو پارت و لایەن و گرووپەکانی کوردستان پەیوندیمان دەبێت تاکوو بە یەکدەنگی بتوانین لە حکومەتی داهاتووی عێراق بەشدار بین .هەروەها بارزانی ڕایگەیاند کە بڕیاری هەڵبژاردنەکان لە کوردستان بڕیارێکی حکومی و دەبێ لەم بابەتانەدا یاسا لە بەر چاو بگیرێت .
هەروەها سەبارەت بە بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراق کورد بۆ خۆی ساحەبی بەرنامە و پڕۆگرامی گەورە و بەرچاوە و لەگەڵ حکومەتی بەغداش بەشداری گفتۆگۆەکان دەبێت کە یەکێک لەو خاڵە گرینگانە باس لە سەر ماددەی ١٤٠ ە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە