پەیامی کورد ... ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه 17/2/2020 له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جێمس جێفرى، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ سووریا و شاندێكى یاوهرێكى كرد.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانى بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه كوردییه‌كان له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت و پشتگیرى له هه‌ر هه‌نگاوێكیان بۆ ڕێككه‌وتن و یه‌كخستنى ڕیزه‌كانیان ده‌كات له‌پێناو دابینكردنى مافه‌كان و پێگه‌یه‌كى باشتر بۆ كورد له ئێستاى و داهاتووى سووریادا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووریا و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى و ڕاگرتنى شه‌ڕ و كوشتار له‌و وڵاته تاوتوێ كران، ڕۆڵ و ئاماده‌یى و كاریگه‌ری هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له سووریا و پێویستیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌مووان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى سیاسیى ئاشتیانه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه به‌گشتى، دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه خرایه به‌ر باس و تیشک خرایه سه‌ر مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر له عێراق و سووریا و چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە