پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى كۆمیته‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له كۆنگرێسى ئه‌مریكا كۆبووه‌وە
له دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میوونشن، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئیلیسا سلۆتكین نوێنه‌ر و ئه‌ندامى كۆمیته‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له كۆنگرێسى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا خاتوو سلۆتكین دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر دۆستى له كۆنگرێسى ئه‌مریكا هه‌یه كه ئاشناى خه‌بات و قوربانیدانى گه‌لى كوردستانن هه‌ر له كۆنه‌وه تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى شه‌ڕى داعش، بۆیه ده‌یانه‌وێت هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش له عیراق و سووریا هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ى جیددى له ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌كات، بۆیه هاریكارى و هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا گرینگه و پێویسته ئارامى و سه‌قامگیرى و خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌ى تیرۆر درووست نه‌بێته‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا، ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى ئه‌منى و ئابوورى له عیراق، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە