نێچیرڤان بارزانى و حەلبووسى دۆخى عێراق تاوتوێ دەکەن

نێچیرڤان بارزانى و حەلبووسى دۆخى عێراق تاوتوێ دەکەن

پەیامی کورد    ...    پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 22/12/2019  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە کەشێکى برایانەى ڕاشکاوانەدا بەڕێوە چوو و فوئاد حسێن جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دارایی عێراق ئامادەى بوو، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکە و پرسى دامەزراندنى کابینەى داهاتووى حکوومەتى عێراق و ئەو پڕۆژەیاسایانەیان تاوتوێ کرد کە ئێستا لە ئەنجوسمەنى نوێنەرانى عێراقن.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى ئەرێنى بۆ کێشەکان بە شێوەیەک کە وەڵامدەرەوەى خواستە ڕەواکان بێت و لە خزمەتى تەواوى ووڵات و گەل و پێکهاتەکانى عێراقدا بێت. هەروەها هەردوولا کۆک بوون لەسەر پشتیگریى هاوبەشەکانیان لە پرۆسەى سیاسى بۆ دەستنیشانکردنى سەرۆک وەزیرانى داهاتووى عێراق بە شێوەیەک لەگەڵ خواست و داواى گەلى عێراقدا بێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە