پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان دۆخى ئەمنی لەگەڵ وەزیرى ناوخۆى عێراق تاوتوێ دەکات
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/24 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە عوسمان ئەلغانمى، وەزیرى ناوخۆى عێراق کرد.
لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانى عێراق، کار و ئەرکى هێز و دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستنى ئارامى و ئاسایشى شارەکان، خۆپیشاندانەکانى ئەم دواییەى چەند پارێزگایەکى عێراق، مەترسی سەرهەڵدانەوەى تیرۆر، هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عێراق بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى شەنگال و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەشیان تاوتوێ کرد.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیى پابەندى بە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شەنگالەوە لەگەڵ خێراکردنى هەنگاوەکانی بە هاریکارى و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عێراق کردەوە و هاوکاری هاوبەش و هەماهەنگیى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراقیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى مەترسیەکانى داعش بە گرنگ و پێوست زانى.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە