نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆبووه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆبووه‌وه‌
پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆبووه‌وە

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ ٥٨مین كۆنفڕانسی ئاسایشی میوونشن له‌ ئاڵمانیا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆبووه‌وه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له‌ كۆنفڕانسی میوونشن، له‌گه‌ڵ پۆل گالاگه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٥٨مین كۆنفڕانسی ئاسایشی میوونشن به‌ به‌شداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد.

وه‌ك پێشتر ڕاگه‌ێندرابوو له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ٣٥ سه‌رۆكی ووڵاتان له‌گه‌ڵ ١٠٠ وه‌زیری ووڵاتانی زلهێز و چه‌ندین كه‌سایه‌تی باڵای سیاسی و ئه‌منی به‌شداری له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە