پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسی ئۆفێسی یەكیتی ئەورووپا كۆبووەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/9/2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە خاتوو ماری پارێ بەرپرسی ئۆفێسی یەكیتی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا سەرۆك نێچیرڤان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە خاتوو پارێ كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێیدا بۆ خواست، هەروەها جەختى لە خواستى پتەوكردنی بوارەکانى هاریکارى و پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكیتی ئەورووپا کردەوە و دوایین سەردانى جۆزێف بۆرێل بەرپرسیاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەكیتی ئەورووپاى بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان بە گرنگ لە قەڵەم دا.
لای خۆیەوە خاتوو پارێ پوختەیەكی لە كار و چالاكییەكانی یەكیتی ئەورووپاى لە عیراق و هەرێمی كوردستان خستەڕوو، هەروەها سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە كاتی سەردانیدا بۆ هەرێمی كوردستان لە بەڕێز جۆزێف بۆرێل بەرپرسیاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەكێتیی ئەورووپا كرا و ووتى بۆرێل بە پەرۆشەوە چاوەڕێیە لە برووکسل دیدار و کۆبووەنەوە لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانى ئەنجام بدات.
تاوتوێكردنی هەڵبژاردن و پێشبینییەکان بۆ داهاتووى عیراق، ڕۆڵی یەكیتی ئەورووپا لە دابینكردنی تیمی چاودێری بۆ هەڵبژاردن، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گرینگی چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، پرسی گۆڕانكاری كەشوهەوا و كاریگەری لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان و سوودمەندبوونی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەكانی یەكیتی ئەورووپا لەمابەرەیەوە، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە