پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتیی ئه‌مریكای بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه کرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مه‌ترسی داعش دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه بۆیه به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به جیددی سه‌یری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه بكات.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/2/2020 سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ڕاڵف ئه‌براهام ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا و شاندێكی یاوه‌ری، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه دوای ساڵی 1991 هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌ك بووه كه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ئێستاش ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر ڕوویان تێكردووه و وه‌كوو پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵكانی لێقه‌وماو به‌كار ده‌هێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا بابه‌ته‌كانی به‌هاناوه‌هاتنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان بێ جیاوازی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش، به‌رده‌وامیی پشتگیریكردنی پێشمه‌رگه، هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا و دۆستایه‌تی به‌هێزی خه‌لكی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی دۆخی ئێستای عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە