نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عومەر سەید عەلی دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عومەر سەید عەلی دەکات
پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عومەر سەید عەلی دەکات

نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عومەر سەید عەلی دەکات بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکەکەی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 08-12-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ كۆچی دوایی فاتمە عەلی حسێن، پرسە و سەرەخۆشی لێكرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی.

وەک لە راگەێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە، "نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی دڵنەوایی بە خانەوادە و كەس وكاریان ببەخشێت".

لە بەشێکی دیکەی راگەێندراوەکەدا هاتووە، "عومەری سەید عەلی سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانەوادەكەیان بۆ پەیوەندی و هاوبەشیان لە پرسەكەیاندا پێشكەش بە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد".

رۆژی دووشەممە 06-12-2021 فاتمە عەلی حوسێن، خوشکی عومەر سەید عەلی  لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە