نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم بڕیارێک سەبارەت بە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەردەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم بڕیارێک سەبارەت بە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەردەکات.
پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم بڕیارێک سەبارەت بە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەردەکات.

لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕێکخستن و دروستکردنی قەڵای سەربازی بۆ پێشمەرگە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و بەپێی زانیارییەکان لە ڕۆژانی داھاتوو ژمارەیەک پڕۆژە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند: "دوای ھێرشەکانی ئەمساڵی تیرۆریستانی داعش، پێداچوونەوە بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا کراوە و سەنگەرەکان بە ڕووی دوژمندا تۆکمە کراون، لەلایەن سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانیشەوە لیژنەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی سەنگەرەکان پێک ھاتبوو، سەرلەنوێ سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە ڕێک خراونەتەوە لەپێناو بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستان لە ھەر ھێرش و پەلامارێکی چەکدارانی تیرۆریستی داعش.''

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک خانوو و قەڵای سەربازی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە دروست کراون و بەشێک لەو خانووانەی ھێزی پێشمەرگە لەسەر تەواوبوونن و بەشێکی دیکەشیان کاریان تێدا دەکرێت، ئەو شوێنانەی دروست دەکرێن بۆ ھێزی پێشمەرگە بەپێی ستانداردی سەربازین بۆ پاراستنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.''

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە