نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌
پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌

هه‌ینى 2023/11/10 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ستیڤن چارڵز هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌باره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا دوایین كۆبوونه‌وه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كیتی نیشتمانی كوردستانیان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ گرینگی به‌رده‌وامی گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌ سه‌ردانى دوێنێى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له‌ كاریگه‌رى و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته‌ ئارامى و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ بپارێزرێت و ڕێگه‌ نه‌درێت عێراق ببێته‌ به‌شێكى كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كان.

پاراستنى سه‌لامه‌تی هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە